ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتیەكان بۆ هەڵبژاردن درێژكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتیە سیاسییەكانیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە تا مانگی ئایاری داهاتوو درێژكردوەتەوە.

جومانە غەلایی وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتیە سیاسییەكان و رادەستكردنی لیستی كاندیدەكانیان تا مانگی ئایاری داهاتوو درێژكردوەتەوە.

وتیشی، “پێویستە ناوی كاندیدان لە 17ی نیسان رادەستی كۆمسیۆن بكرێت”.

بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن تا ئێستا 249 پارت و لایەنی سیاسی ناویان تۆماركردووە، هاوكات 30 هاوپەیمانێتی پەسندكراون، هەشت هاوپەیمانێتیش لە پێكهێناندان.

بڕیارە لە تشرینی یەكەمی داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەبچێت، لەماوەی رابردوشدا كۆمسیۆن جارێكی دیكەی ماوەی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی و تۆماركردنی ناوی كاندیدانی درێژكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا