پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە جووتیاران بۆ پاراستنی گەنم و جۆیان لەو شەپۆلە باران و هەورەبرووسکەی پێشبینیکراوە و دەڵێت، گەنم و جۆی پێگەیشتوو بدروونەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، لە سەرەتای مانگی ئایارەوە دوو شەپۆلی باران و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە برووسکەیشی لەگەڵدایە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەوەی پێشبینیکراوە رووداوێکی سرووشتییە و ناتوانین رێی لێبگرین، بەڵام دەکرێ جووتیاران پابەندی رێنماییەکان بن و زیانی (ئەگەر هەبێ) کەمبکەنەوە.
هیوا عەلی وتی، هۆشداریی دەدەینە ئەو جووتیارانەی جۆیان پێگەیشتووە یان گەنمیان بە کەڵکی درووێنە و قەرەخەرمان دێ، بیاندروونەوە، بۆ ئەوەی لە زیانەکانی ئەو باران، تەرزە و برووسکە بیانپارێزن.