كازمی جەخت لەدابینكردنی موچەی سێ‌ مانگی داهاتوو دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی مسۆگەركردنی موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی داوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت: ئەگەر ئەو بەڵێنە دروست بێت ئەو دواكەوتنەی‌ لەدابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ ئەیلول روویدا دووبارە نابێتەوە و لە قازانجی هەرێمیشە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێسی ئاشكراكرد، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە دابینكردنی موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران كردووەتەوە.

جەمال كۆچەر وتیشی: ئەگەر ئەو ڕاست بێت بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە، چیتر 320 ملیاردینارەكەی هەرێمیش تایبەت بەموچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی داهاتوو دواناكەوێت.

ئەمە دوای ئەوەدێت، بۆ موچەی مانگی ئەیلول عێراق دووچاری كێشەی دواكەوتنی موچە بووەوە و هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی پارەی نەختینە گەڕاندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا