ئەو کەسەی سەری “دانی سویدی” تاشی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەیفی سابر احمد ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر دانی سویدی ماوەی 15 ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراوە.

وتەبێژی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لەو رۆژانە گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە کە تیایدا چەند کەسێکی گەنج دەردەکەون و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی نێوانیان دەستدرێژی دەکرێتە سەر یەکێکیان بە ناوی (دانی سویدی) بە لێدان و پاشان سەری دەتاشن.

وتیشی، ئەم رووداوە کۆنە لە بەرواری 14ی ئاداری 2023 بووە و ئیمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیمان لە هەمان ڕۆژ تۆمەتبار (کەیفی سابر احمد) دەستگیربکەین و ئێستا لامان بەندکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

جەختی لەوەش کردەوە، لێرەدا هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کەوا کەس لە یاسا گەورەتر نیە و هەر کەسێک داواکراو بێت لە دادگا و یاخود مافی هاوڵاتی پێشێل بکات دەستگیردەکرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

May be an image of 1 person, standing and indoor

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا