پارتی دەیەوێت بەهێرشكردنە سەر لاهور شێخ جەنگی پرسی لامەركەزی بمرێنێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، سەری ساڵی نوێ دواین وادەبوو بۆ پارتی تاوەكو پرۆژەی لامەركەزی جێبەجێ بكات، بەڵام لەبری ئەوە بە هەڵمەتێكی راگەیاندن بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی كە پاڵپشت و داكۆكیكاری لامەركەزی ئیداری و داراییە دەیەوێت پرۆژەكە بمرێنێت و كەشەكە بەجۆرێك تێكبدات هیچ لایەك لامەركەزی بیرنەمێنێت.

رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتر بەهەوڵێكی هەمەلایەنە دواجار لامەكەرزی ئیداری و دارایی بووە پرۆژەی یەكێتی، بەڵام بۆ مێژوو داكۆكیكار و پشتیوانی پرۆژەكە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆك بوو، مەبەستی سەرەكی پرۆژەكەش بەكارهێنانەوەی داهاتی ناوچەكان بۆ خزمەتی خەڵكەكەیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای جەولەیەك لە دانوستان لەنێوان یەكێتی و پارتی و گۆڕان، یەكێتی وەك خاوەن و داكۆكیكار پرۆژەكەی خۆی دایە لایەنی بەرامبەر و كۆتایی ئەمساڵی وەك دوا وادە دانا بۆ پارتی بەمەبەستی دەركردنی پەیڕەوێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزی ئیداری و دارایی، دواتریش هەمواركردنەوەی یاسای سێ لەپەرلەمانی كوردستان.

وتیشی، ” ئێستا كە رۆژەكانی كۆتایی ساڵە، بەڵام پارتی لەبری ئەوەی پرۆژەكە جێبەجێ بكات، كەچی بە هەڵمەتێكی راگەیاندن بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی و پاڵپشت و داكۆكیكاری لامەركەزی ئیداری و دارایی دەیەوێت پرۆژەكە بمرێنێت و كەشەكە بەجۆرێك تێكبدات هیچ لایەك لامەركەزی بیرنەمێنێت”.

جەختی لەوەشكردەوە، لامەركەزی لەكابینەی نۆدا تەنها درۆیەكی تایپ كراوی سەركاغەزەو لەدەمی سەرۆكی حكومەتەوە دێتە دەرێ، بەدەلیلی ئەوەی بەم دواییانە چەندین نوسراوی ئیمزاكراو دەركران كە دەسەڵاتی خەرجكردنی پارەی پرۆژەی وەزارەتەكان دەداتە تەنها شەخسی سەرۆكی حكومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا