پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە، ئەمڕۆ دووشەممە18ی ئەیلول، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات و لە بڕگەی دووەمدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت.
لەکاتێکدا، لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا.