لەچەند ناوچەیەكی بەغدا بڵاوە بەهێزە ئەمنییەكان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
لەچەند ناوچەیەكی عێراق بڵاوە بەهێزە ئەمنییەكان كراوە، ئەوەش بەهۆی مەترسی هێرشكردنە سەر چەند دامەزراوەیەكی میدیایی.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، رۆژی شەممە لە شەقامی ئەبو نەواس لەناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوە بەهێزە ئەمنییەكان كراوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، كە قسەی بۆ میدیای عێراقی كردووە، بڵاوەپێكردنی هێزە ئەمنییەكانیش پەیوەندی بەو هەڕەشانەوە هەیە، لەچەند دەزگایەكی میدیایی كراوە.

ماوەی رابردوو چەند لایەنێكی شیعی هەڕەشەی ئەوەیان كرد، كە هێرش دەكەنە سەر دەزگای میدیایی حوڕە، كە لایەنە ئەمریكاوە پشتگیری دارایی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا