جارێکی دیکە هێرش کرایەوە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە دوو موشەکی کاتیۆشا ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراقیان کردە ئامانج.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دوو موشەکی جۆری کاتیۆشا ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی عێراقیان کردووەتە ئامانج و هیشتا هیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەی ئەو هێرشەوە ئاشکرا نەکراوە.

ئەو هێرشە لەدوای چەند سەعاتێکی کەم لەو دوو هێرشە دێت کە کرانە سەر ئەو بارهەڵگرانەی کەلوپەلی هێزەکانی هاوپەیمانانیان لە پارێزگاکانی دیوانیە و بابل هەڵگرتبوو کە لەماوەی پێشوودا لە عێراق کشانەوە.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار ناوچەی سەوز لە بەغدا کە بینا و بنکەی زۆرێک لە باڵیۆزخانەکانی تێدایە لە دیارترینیشیان باڵیۆزخانەی ئەمریکا رووبەڕووی هێرشی موشەکیی بووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا