گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کەرکوک دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە قوربانی دەستی داعش بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنی لە کاتی ئەرکی پشکنیندا لە گوندی داود عەلوکە لە کورکوک گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە.

ئەوەش هاتووە، گۆڕە بەکۆمەڵەکە نزیکەی ٤٥ تەرمی تێدابووە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی داعش لەسەر دەستی ئەو رێکخراوە چەکدارییە بوونەتە قوربانی.

ساڵی ٢٠١٧، عێراق سەرکەوتنی خۆی بەسەر رێکخراوی چەکداری داعشدا راگەیاند دوای گەڕاندنەوەی تەواوی زەوییەکانی لەژێر دەسەڵاتی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ نزیکەی سێ یەکی خاکی عێراقیان داگیرکرد.

لە ئێستاشدا، رێکخراوی داعش پارێزگاری لە شانە نوستووەکانی لە چەند ناوچەیەکی بەرفراوانی عێراق دەکات و ماوە ماوە هێرشی چەکداری دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا