مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم رێككەوتنی لەگەڵ مەسعود بارزانی راگەیاند دەربارەی “بەشداری راستەقینەیان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق”.

خەمیس خەنجەر كە سەركردەیەكی دیاری سوننەكانی عێراقە و سەرۆكی هاوپەیمانی عەزمە، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، رایگەیاند: لەگەڵ سەكردایەتی پارتی رێكەوتوون لەسەر “بەشداری راستەقینە نەك بەشداری لاوەكی لەداهاتووی عێراق”.

لە دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە، هێز و لایەنە عێراقیان دەستیان بە گفتوگۆ و دانووستان كردووە بە مەبەستی رێككەوتن، بەڵام لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تا ئێستا ئەو هێز و لایەنە سیاسییانەی كورسی پەرلەمانی عێراقیان بەدەست هێناوە بە فەرمی هیچ كۆبوونەوەیەكیان لەسەر داهاتووی بەشداری سیاسییان لە عێراق ئەنجام نەداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا