میلیشیا چەكدارییەكانی عێراق هەڕەشەكانیان بۆ سەر كورد زیاد كردووە

ئەم بابەتە 44 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
میلیشیا چەكدارییەكانی عێراق هەڕەشەكانیان بۆ سەر كورد زیاد كردووە، ئەوەش وەك فشارێك بۆ سەر هەرێمی كوردستان، تا پشتگیری هەوڵەكان بۆ كشانەوەی ئەمریكا لەعێراق بكەن.

سیپ ج. فرانتزمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەنتەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕاپۆرت‌و شیكردنەوە لەو بارەوە دەڵێت: ئەگەر میلیشیاكان لەترسی وەڵامێكی ئەمریكا واز لەهێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن بهێنن، ئەوە دەست لەبەئامانجگرتنی چەند هاوبەشێكی كەمی ئەمریكا لەعێراق و بەتایبەتی كوردەكان هەڵناگرن.

سیپ ج. فرانتزمان دەشڵێت: میشلیشیاكان بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانی لەئەمریكا، فشار لەچەند هاوپەیمانێكی دەكەن لەعێراق، لەوانەش كوردەكان، كە بەم دوایانە ئەوە بەهەڕەشەكانیانەوە دەبینرێت.

هەفتەی ڕابردوو سەدان لایەنگری میلیشیای حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەغدا و ئاگریان تێبەردا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لەمانگی رابردووش، میلیشیا چەكدارییەكان چەند موشەكێكیان ئاراستەی فڕۆكەخانەی هەولێر كرد.

هێزە كوردییەكان ڕاستەوخۆ حەشدی شەعبییان بە بەرپرسیاری ئەو ئاراستەكردنی ئەو موشەكانە تۆمەتباركرد، هەروەها دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە هێرشەكە بۆ سەر بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا لەفڕۆكەخانەی هەولێرو بووە.

فرانتزمان ئاماژەی بەوەدا، كە سێ ساڵ پێش ئێستا، بە زۆری دوای شكستی داعش لە عێراق، كورد ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا، لە بەرانبەردا بەغدا تانكەكانی ناردە شاری كەركوكی جێناكۆك، كە فشارەكانی میلیشیاكان درێژكراوەی ئەو فشارانەن ئێستا بەردەوامە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک