میلیشیاكان كۆتایی بە بێدەنگی دەهێنن

ئەم بابەتە 100 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
میلیشیاكانی عێراق، زۆرینەیان نزیكن لەئێران‌و كۆتایی بەبێدەنگی دەهێنن‌و هەڕەشەی دووبارە كردنە ئامانجی هێزەكانی ئەمریكا دەكەن.

لیوای ئەبو عەباس بەیاننامەیەكی لەو بارەوە بڵاوكردووەتەوەو تێدا داوا لەحكومەتی عێراق دەكات، كە خشتەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەوڵات دابنێت.

لیواكە هەڕەشەی كردووە، كە ئەگەر ئەو داواكارییە جێبەجێنەكەن، ئەوە بەدڵنیایی دەست بەهێرشەكانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەسەرجەم ناوچەكان دەكەنەوە.

ئەمە یەكەم لێدوانە لە ماوەی نزیكەی دوو مانگی رابردوودا، كە پێشتر وەك فشارێك میلیشیاكان داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایان لەعێراق دەكردو زۆرجاریش هێرشیان دەكردە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک