حكومەتی عێراق جددی نییە لەناردنی پرۆژەی بودجە بۆ پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس:
عەباس عاتفی پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: حكومەتەكەی مستەفا كازمی جددی نییە لەناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران .

عەباس عاتفی دەشڵێت: حكومەتی مستەفا كازمی هەوڵدەدات پشت بەقەرزكردن بۆ پێدانی موچە ببەسێت و لەو رێگەیەشەوە پابەندە داراییەكانی وڵات دابین بكات، بۆیە پرۆژەی بودجە رەوانەی پەرلەمان ناكات.

هەروەها دەڵێت: پێشێلی بەندەكانی بەرنامەی حكومەت كرد، كە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، بۆیە كار بۆ ئەوە ناكات بودجەیەكی تایبەتی هەبێت.

مانگی رابردوو بەهۆی كورتهێنانەوە، پەرلەمان یاسای قەرزی بۆ سێ‌ مانگ پەسەند كردو داواش لەحكومەت كرا، بەزووترین كات پرۆژەی بودجە پەسەند بكات.

پێشتر قوسەی عەباس، پەرلەمانتاری فەتح، ڕایگەیاندبوو، نەناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران قەیرانی دارایی وڵات زیاتر دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا