وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، 25 هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە2ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە،” بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ 25 پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک ڕادەگەیەنێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە داواکار  هەڵگری بڕوانامەی یاسا، ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئەندازیاری پەیوەندییەکان و گەیاندن و ئەندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری بن.

ڕوونیکردەوە، پێشکەشکردن تا کۆتایی ڕۆژی شەممە11ی ئایاری2024 بەردەوام دەبێت، ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfB_n1k3bE9-2oVNUdkQrX_DEHVa_nhFrVKzXzLPDMIpX8iZg/viewform

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا