حكومەتی عێراق 30 هەزار دەرچووی خوێندنی باڵاو یەكەمەكان دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی دەرگای پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندنی 30 هەزار دەرچوی خوێندنی باڵا و یەكەمی زانكۆكان بكاتەوە.

مەریەم ئەلمەعماری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەكنەلۆژیا لە ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەئێستادا رێكارەكانی تایبەت بە كردنەوەی دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچوانی خوێندنی باڵا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا تاوتوێ دەكەن.

باسی لەوەشكرد، لە كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردنی داواكاری تا كۆتایی، دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە پرۆسەكە دەكات، تا لە دروستی رێكارەكان دڵنیا ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا