پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەیەکی دروستکردنی تاعینی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی داخست.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، هۆکاری داخستنی کارگەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پابەندی هیچ ڕێنماییەکی تەندروستی نەبووە و بەهەرەمەکی کاری کردووە.
هاوکات، پابەند نەبووە بە دابینکردنی سەلامەتی کارمەندەکانی و لەڕووی پاکوتەمیزی کۆگاکانی و شێوازی ئامادەکردنی بەرهەمەکانییەوە پابەند نەبووە بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە.
لە سەردانی مەیدانی پۆڵەتیک پرێسدا دەردەکەوێت، ئەو قاپانەی بەکارهاتوون کەڕوویان پێوەیە و پاشماوەی مشک و قرتێنەرەکان لەناو کارگەکەدان.