ئاسایش حەوت داعش دەستگیر دەکات کە دوانییان ئەمیرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە دوو چالاکیدا حەوت “تیرۆریستی داعش” دەستگیر دەکات و دووان لە دەستگیرکراوان پلەی ئەمیریان هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوامی هێزەکانمان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا لە ٢٠ی٤  و ٣ی ٥ ی ٢٠٢٤ ( ٧ ) تیرۆریستی( داعش ) لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیربکەن، کەبەشێوەی نایاسایی سنورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندبوو بە مەبەستی گەیشتن بە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

ئەوەشهاتووە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەدەستگەیشتنی زانیاری پشتڕاستکراوی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هەڵگرتنەوەی پەنچەمۆری دەستگیرکراوان دەرکەوت سەرجەمیان لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی بەشداربون و دووان لە دەستگیرکراوان پلەی ئەمیریان هەبووە و یەکێک لە تیرۆریستان شارەزای بۆرای بۆمب(عبوات)بووە.

لە ئێستادا سەرجەم داواکراوان بە ماددەی ( ٢ ) ی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا