تەندروستی عێراق لەبارەی وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆناوە بڕیاریدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان سەروو 18 ساڵە، دەتوانن ژەمی زیادەی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی بڕیاریدا، سەرجەم ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 18 ساڵە، بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، دەتوانن ژەمی زیادەی سێیەمی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا وەربگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن، بەهۆی ئەمەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاوبووەتەوە و ڕێژەی ئەو کەسانەش کە توشبووی جۆری ئۆمیکرۆنن گەیشتووەتە %30.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا