تایبەتمەندییەکی نوێی ئایفۆن ١٢

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، کامێرای ئایفۆن ١٢ توانای ٣٠ جار نزیک کردنەوەی وێنەی هەیە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامە بەریتانییەکە، ئایفۆن ١٢ سێ هێندەی جۆرەکانی پێشووتری مۆبایلەکانی ئایفۆن توانای نزیک کردنەوەی وێنەی هەیە بەجۆرێک دەگاتە ٣٠ جار.

ئەوەش هاتووە، واپێدەچێت کۆمپانیای ئەپڵ بەم تایبەتمەندێتییە بیەوێت رکابەری کۆمپانیای سامسۆنگ بکات بەرامبەر بە مۆبایلە نوێکەی گالاکسی نۆت ٢٠ ئەلترا، کە یەکێک لە کامێراکانی روونییەکەی دەگاتە ١٠٨ مێگاپێکسڵ.

بڕیاربوو کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایل و بەرهەمە نوێکانی لە ئەیلولی رابردوودا رابگەیەنێت بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگەیاندنەکە دواخرا.

وا بڕیارە نرخی ئایفۆن ١٢ لەنێوان ٦٩٩ بۆ ١٠٩٩ دۆلاردا بێت و لە ١٦ی ئەم مانگەوە دەرگای داواکارییەکان بۆ ئەم بەرهەمە نوێیانەی ئەپڵ بکرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا