ئێران تۆمەتەكانی ئەمریكا بۆ رفاندنی كچە رۆژنامەنووسێكی ئەو وڵاتە رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ژنێكی ڕۆژنامەوان و چالاكوانی ئەمەریكایی بە ڕەچەڵەك ئێرانی كە دانیشتووی ناوچەی برۆكلینی ویلایەتی نیویۆركە، لەلایەن دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریكاFBIئاگاداركرایەوە كە ئیتلاعاتی ئێران دەیەوێت بفڕێنێت و بەرەو ئێرانی بباتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رەتیدەكاتەوە هەوڵی لەوشێوەیە درابێت.

مەسیح عەلی‌ نەژادی تەمەن 44 ساڵ كە بۆ بەشی فارسی دەنگی ئەمەریكا كاردەكات دەڵێت: هەشت مانگ لەمەوبەر كاربەدەستان لە FBI هاتوون بۆ ماڵەكەی و پـێیان وتووە تۆ ژیانت لە مەترسیدایە، بەڵام ئەو بڕوای نەكردووە و پـێكەنیوە و توویەتی من لە ئەمەریكام بۆچی سەلامەت نیم، ئەوانیش پـێیان وتووە نەخێر بە ڕاستمانە و ئەمە وێنە و ڤیدیۆی خۆت و خێزانەكەتە كە لە لایەن “بەكرێگیراوانی ئێرانەوە” گیراون، دەشڵێت شۆكبووە كاتێك بینیویەتی وێنەی هاتوچۆی ڕۆژانەیان گرتووە و هەروەها وێنەی هاوسەرەكەی و منداڵەكانیشی.

دادگایەكی فیدراڵی لە نیویۆرك لە بەیاننامەیەكدا تاوانبارانی ئەم پیلانگێڕیـیەی ڕاگەیاند كە چوار ئێرانین، وێنە و زانیاری لەسەر هەریەكەیان بڵاوكردووەتەوە.

بەپـێی بەیاننامەكە، ئێران لە ساڵی 2018 وە هەوڵی ڕفاندنی ئەم خانمەیان داوە، ئەویش بە فریودانی لە ڕێگەی خزمەكانی لە وڵاتانی دیكە هەتا بچێت بۆلایان و لەوێ دەستگیری بكەن، بەڵام خزمەكانی ئامادە نەبوون ئەو كارە بكەن، بۆیە شكستیان هێناوە.

لە دەوروبەری مانگی شەشی ساڵی 2020 دەزگا سیخوڕیـیەكانی ئێران پلانیان دانا، ئەم ژنە چالاكوانە لە ناو خاكی ئەمەریكاوە بفڕێنن، ئەویش لە نیویۆركەوە بە بەلەم و پاپـۆڕ بیفڕێنن بۆ ڤەنزوێلا و لەوێشەوە بیبەنەوە بۆ ئێران.

لە وەڵامی تۆمەتەكانی FBI دا، سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەو تۆمەتانە لە لایەن ئەمەریكاوە داڕێژراون، كە دوژمنایەتی ئێران دەكات و ئەوەندە بێ بنەمان شیاوی وەڵامدانەوەش نین.

خەتیبزادە وتیشی: ئەوەی دەوترێت یەكەمجار نییە بەو جۆرە بە سیناریۆی هۆلیۆدی دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا گاڵتە بە زیرەكی و عەقڵی خەڵكی جیهان بكەن و چیرۆكی كاڵ و كرچی لەو جۆرە بڵاوبكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا