بزووتنەوەی ئیمتیداد: ناچینە حكومەت و دەبینە ئۆپۆزیسیۆن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی ئیمتیداد رایگەیاند، بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراقدا ناكات، وەك ئۆپۆزیسیۆن چاودێری كاروبارەكانی حكومەت دەكەن.

حەیدەر سەلامی، سەرۆكی فراكسیۆنی ئیمتیداد كە خاوەنی 10 كورسی پەرلەمانین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشداری لەو حكومەتانەدا ناكەن كە لەسەر بنەمای حزبایەتی و لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێكبهێنرێت.

حەیدەر سەلامی، جەختیكردووەتەوە، حكومەتی پشك پشكێنەی حزبی وڵات بەرەو وێرانبوون دەبات و ئەوان بەشدارنابن، وەك ئۆپۆزیسیۆن چاودێری كاروبارەكانی حكومەت دەكەن.

لە ئێستادا چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ چڕكردووەتەوە و دوای مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن گفتوگۆی لایەنەكان بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا