پوتن: بەرهەمەکانمان دەنێرین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەرهەمەکانیان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرن، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەوروپا.

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا رایگەیاند “کار دەکەین بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانمان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک وەڵامێک بۆ ئەوروپا کە دەیەوێت دەستبەرداری گازی سروشتیب ڕوسیا بێت.

پوتن ئاماژەی بەوەشدا، ئەوروپا هەرچەندە لە دژمان دەوەستێتەوە بەڵام ناتوانێت دەستبەرداری سەرچاوەکانی وزەی ڕوسیا بێت، چونکە جێگرەوەی غازی ڕوسیایان نیە.

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، ئەوروپا بەردەوام هەوڵی سەپاندنی سزا دەدات بەسەر ڕوسیادا، هەرچەندە بڕیارە ئەمریکا غازی سروشتی بۆ ئەوروپا دابین بکات، بەڵام  تا ئێستا ڕوسیا نیوەی غازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دابین کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا