ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان رادەگەینرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم رادەگەیەنرێت.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، راگەیاندنی ئەنجامەكان لەكاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە هۆڵی ڤیدیۆیی كۆنفرانسی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا دەبێت.

ژمارەی‌ دەرچووانی‌ پۆلی 12ی ئامادەیی لەمساڵدا،‌ كە ناوەكانیان لە وەزارەتی‌ پەروەردە بۆ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ ڕەوانە كراوە زیاتر لە 72 هەزار خوێندكارە، كە 46 هەزاری دەرچووی زانستی و 24 هەزاریان دەرچووی وێژەیین هەروەها زیاتر لە 16 هەزاریشیان دەرچووی بەشە پیشەییەكانن.

پلانی‌ وەرگرتنیش بۆ خوێندنی‌ ئەمساڵ بەهەر سێ سیستەمی‌ خوێندنی‌ (گشتی‌، پارالێڵ، ئێواران)، لەزانكۆ حكومیەكان بریتییە لە 54 هەزار و 537 خوێندكار.

هاوكات پلانی‌ داواكراوی‌ زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكانیش بریتیە لە وەرگرتنی 27 هەزارو 630 خوێندكار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا