وەزاەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی بۆ دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكا لەپارەی رسوماتی پشتگیری بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ببەخشرێن.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە بەبەخشینی رسوماتی داواكردنی پشتگیری بۆ دەرچووانی زانكۆو پەیمانگا حكومییەكان بەمەبەستی پێشكەشكردن بۆ بوون بەچاودێر لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەرۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژرادنی پێشوەختەی عێراق.

وتیشی، بڕیارەكە بۆ خزمەتی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكانەو لەرۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر بۆ بۆ داواكردنی پشتگیری بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕی 20 هەزار دینار لەدەرچووان وەردەگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا