خوێندنى ئەمساڵى زانکۆکان،لە ناو هۆڵەکانى خوێندن دەستپپێدەکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی نوێی خوێندن و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئامادەکاری پێویستی ئەنجامداوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ لە زانکۆکانی کوردستان لەناو هۆڵەکانی خوێندن واتە (ناو کەمپەس) دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخی تەندروستی بەرەو خراپی نەچێت.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،ئەمڕۆ چوارشەمە 18ی ئابی 2021 لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی بەسەرپەرشتی وەزیری خوێندنی باڵا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ئەنجامدراوەو تێیدا دكتۆر ئارام محەمەد  وەك سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەت ئاماژەی بە پلان و بەرنامەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەی بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ ساڵی نوێی خوێندن کە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 2021/9/1  بەدواوەو بەپێی ساڵنامەی زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە، بەشێوەیەک پرۆسەی خوێندن لەناو هۆڵەکانی خوێندن واتە ناو کەمپەس دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخی تەندروستی بەرەو خراپی نەچێت و رەچاوی رێكارە تەندروستییەكانیش بكرێت.

وتیشی، لەبارەی هەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێکردنی بۆلۆنیا پرۆسێس لە زانکۆکانی کوردستان، لەلایەن دكتۆر محمد حوسێن سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لەڕێگەی پریزینتەیشنێک وردەکاری و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەكە لە زانکۆکانی کوردستان خراوەتە ڕو بەو پێیەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سەرەتای دروستبونیەوە جەختی لەگۆڕانکاری و ڕیفۆرمی ڕیشەیی کردوە لە سێکتەری خوێندنی باڵا بە گشتی و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و سیستەمی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەتایبەتی.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەكەیاند، داواکاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ سود وەرگرتن لە توانا زانستی و مرۆییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاوتوێکراو بڕیاردرا: زانکۆکانی کوردستان بە پەلە لیستی مامۆستایانی زانکۆی بەتوانا و لێهاتو و ئەزمون دەوڵەمەند ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی وەک سەرپەرشتیاری ناوەندەکانی هەڵبژاردن و سەرپەرشتی کردنی ئەم پرۆسە گرنگەی دیموکراسی کە هەڵبژاردنە رۆڵیان هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا