خوێندنی باڵا وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆو پەیمانگاكانی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە كە دەكاتە رۆژی شەممەی داهاتوو پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكان دەستپێدەكاتەوە.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتەكەیان پابەند دەبێت بە ساڵنامەی زانكۆییەوە كە لە سەرەتای ساڵی خوێندنی ئەكادیمی داڕێژراوە، بەو پێیەش سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن، وەزارەتەكەیان بڕیاری پەیڕەوكردنی سیستمی خوێندنی ئاوێتەی داوە ئەوەش وەك پێویستیەكی سەردەم كە هاوشێوەی زۆربەی زانكۆ بەناوبانگەكانی جیهانە.

باسی لەوەشكرد، سیستمەكە سەركەوتنی گەورەی لە ناوەندەكانی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان بەدەستهێناوە، لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان پرۆسەی خوێندن بە سیستمی ئاوێتەیی بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی زۆربوونی رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا پێشنیاری ئەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كراوە كە جگە لە دەوامی پۆلی 12ی ئامادەیی، پشووی پۆلەكانی دیكە درێژ بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا