عێراق بۆ دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی پەنادەباتە بەر روسیا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوە تیشکدارەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای “روس ئەتۆم”ی روسی هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی بەمەبەستی بەهەمهێنانی وزەی کارەبا.

کەمال حسێن لەتیف، سەرۆکی دەستەی کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوە تیشکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەنیازین هەشت وێستگەی ئەتۆمی بەمەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەعێراق دابمەزرێنین.

وتیشی: ئامانج لەدامەزراندنی ئەم هەشت وێستگەیە بەرهەمهێنانی %25ی ئەو وزە کارەبایەیە کە تا ساڵی 2030 پێویستمان پێیەتی، بەڵام مەرج نییە هەر هەشت وێستگەکە لەم ماوەیەدا دابمەزرێنین.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەو کۆمپانیایەی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات کۆمپانیای “روس ئەتۆم”ی روسییە و پێشتریش لەم بوارەدا مامەڵەیان لەگەڵ روسیادا هەبووە و وێستگە ئەتۆمییەکانی پێشووی عێراق بەهەمان شێوە روسی بوون.

وتیشی: لەماوەی چوار مانگی داهاتوودا شاندی عێراق سەردانی روسیا دەکات بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەناوەڕۆکی هونەری پڕۆژەکە و میکانیزمی کارکردن.

کۆمپانیای “روس ئەتۆم” دەستەیەکی فەرمی حکومەتی روسیایە و لە 29ی کانوونی دووەمی ساڵی 1992 دامەزراوە و کاری کۆمەڵگەی ئەتۆمی روسیا رێکدەخات، بارەگای سەرەکی ئەم کۆمپانیایە دەکەوێتە مۆسکۆی پایتەختی روسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا