پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی متمانەدان بە وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە کەمێکی دیکە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا متمانە بە وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە بدرێت.

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە متمانەدان بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و وەزیری ژینگەی حکومەتی نوێی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە بۆ پۆستی وەزیری ژینگە و بەنگین ڕێکانی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە.

دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، بە ئامادەبوونی 253 پەرلەمانتار، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە حکومەتەکەی سودانی و 21 وەزیری کابینەکەی بەخشی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا