پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی یەکشەممە مانگ بیندراوە، بۆیە رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگ بیندرا و سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئاداری 2024 لیژنه‌ی بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كییه‌كانمان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كۆبووه‌وه.
وه‌زیری ئه‌وقاف هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوای پرۆسه‌یه‌كی وردی چاودێریكردن، ده‌ركه‌وت مانگ به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بیندراوه، بۆیه لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به پشت به‌ستن به به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی دووشه‌ممه 11ی ئاداری 2024 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه له هه‌رێمی كوردستان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌ك له وڵاتەکانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات بڕیاریاندا سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.