هەرێم و عێراق جەخت لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی كۆبونەوەو جەختیان لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال كردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی حكومەت، لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی و عەبدولغەنی ئەسەدی جەختیان لە گرنگی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال و دەرچونی میلیشیا و هێزە چەكدارە نایاساییەكان لە عێراق كردوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و عێراق و پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنیی نێوان هەردوولا تاوتوێ كراوە.

لەماوەی رابردودا هەرێم و بەغدا لەبارەی ئیدارەی نوێی بەڕێوەبردنی شنگالەوە گەشتنە رێككەوتن، بەپێی رێككەوتنەكەش دەبێت تەواوی هێزە چەكدارەكانی ناو شنگال لە شارەكە بڕۆنە دەرەوەو قائیمقامێكی نوێ بۆ شنگال دابنرێت.

لەچەند رۆژی رابردوشدا مستەفا كازمی سەردانی توركیای كردو بابەتی كردنە دەرەوەی پەكەكە لەخاكی عێراق یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كازمی و ئەردۆغان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا