تۆنی بلێر: با خۆمان بۆ هێرشی بایۆلۆجی “تیرۆری ئیسلامی” ئامادە بکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆنی بلێر، سەرۆکی پێشووتری حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، “پێویستە رۆژئاوا ئامادەبێت بۆ مەترسی پێشبینیکراوی توندڕەوە ئیسلامییەکان و ئەگەری پەنابردنیان بۆ هێرشی بایۆلۆجی”.

ئەم لێدوانەی تۆنی بلێر لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری 2001، بەتایبەت کە ئێستا بزوتنەوەی تاڵیبان ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکرد و هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەکان سەربازەکانیان لەو وڵاتە کشاندەوە.

هاوکات، لەمڕووەوە بەریتانیا هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات لەبارەی گەڕانەوەی تاڵیبان و ئەو بۆشاییەی لە ئەفغانستان دروست دەبێت، جگە لە مەترسییەکانی گەڕانەوەی کۆمەڵە توندڕەوەکانی وەک قاعیدە و داعش بۆ ئەو وڵاتە.

تۆنی بلێر دەڵێت: “ئیسلامی سیاسی، چ لەڕووی ئایدیاوە بێت یاخود توندوتیژی، هەڕەشەیەکی ئەمنی پلە یەکە و رووبەڕوومان دەبێتەوە، تەنانەت ئەگەر بە مەوداش لێمانەوە دووربێت، وەک ئەوەی لە 11ی سێپتێمبەری 2001دا روویدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا