پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ساڵی داهاتوو حكومەتی عێراق 58 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دەبێت.
جەمال كۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، حكومەتی عێراق 100 ترلیۆن كورتهێنانی دەبوو بۆ ساڵی داهاتوو، بەڵام بە چەند رێگایەك كورتهێنانەكەی كەمكردووەتەوە بۆ 58 ترلیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ چارەسەركردنی ئەو كورتهێنانە حكومەت چەند رێگەیەكی گرتوەتەبەر لەوانەش لە بودجەی ساڵی 2021دا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 145 هەزار دینار داناوە، هاوكات موچەی فەرمانبەرانی كەمكردوەتەوە و باجیشی زیادكردووە.
بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی و ئەو كورتهێنانەی لە بودجەی 2020 بۆی دروستبوو، حكومەتی عێراق ناچاربوو پرۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی، رەوانەی پەرلەمان بكات و پەرلەمانیش تەنها بۆ سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ و خەرجكردنی لە موچەی فەرمانبەران رێگای بە حكومەتدا 12 ترلیۆن دینار قەرز بكات.