سودانی بانکی تی بی ئای راسپارد لەگەڵ حکومەتی ھەرێم رێکبکەون بۆ بەبانکیکردنی مووچە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، بانکی تی بی ئای راسپارد لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بگەنە رێککەوتن بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران، چەند پێشھاتێکی نوێش لە ئارادایە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

بەگوێرەی هەواڵێکی کوردسات نیوز، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بانکی تی بی ئای راسپاردووە، لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بگەنە رێککەوتن بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەکە.

تاکو ئێستا ھیچ فەرمانێک نەگەیشتووەتە دەست بەڕێوەبەری گشتی مووچەی عێراق، بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێم.

بەوتەی ئەو سەرچاوەی کە قسەی بۆ کوردسات نیوز کردووە، تا ئێستا عێراق و ھەرێم لەسەر پرسی رادەستکردنی داھاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و عێراق داوادەکات، ھەرێم مانگانە 100٪ داھاتی نانەوتی رادەست بکات دواتر نیوەی ئەو داھاتەی بۆ بگەڕێنێتەوە، بەڵام ھەرێم ناردنی تەواوی داھاتی نانەوتی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئامادەیە تەنھا 50% ی داھاتی نانەوتی رادەست بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا