یەکێتی: پابەندین بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەوان پابەندن بەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە کە بڕیارەی 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

رۆژی دووشەممە (18ـی ئاداری 2024)، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، “یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی”.

وتەبێژی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەکو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە”.

دەشڵێت، “چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان”.

بەگوێرەی مەرسومێکی تایبەتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی 3ـی ئاداری ئەمساڵ دەریکرد، تێیدا بڕیاردرا رۆژی 10ـی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی دووشەممە (18ـی ئاداری 2024) لە راگەیەندراوێکی مەکتەبی سیاسی حزبەکەدا رەتیکردەوە کە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەن و رایگەیاند، ئەوان وەک پارتی “بەشداریی هەلبژاردنێک ناكەین کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا