ڕێژەی باران بارینی پایزی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە22ی تشرینی دووەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕێژەی باران بارینی لە پایزی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە 400 ملیم باریووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە،” شەپۆلەکانی بارینی باران و بەفر لە پاییزی ئەمساڵدا، ڕێژەی بارینیان بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوو بەرزتر کردووەتەوە و  لە 400 ملیم زیاترە و زۆرترین بڕی بارانەکەش لە هەولێر باریوە”.

ڕوونیکردەوە، بە پێی داتاکانی بەشی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، جیاوازیی بارینەکە بە ملیمەتر بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە پارێزگای هەولێر، ساڵی رابردوو لەم کاتەی ئێستادا، تەنیا 11.5 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئێستا 144.7 ملیمەتر باران باریوە. واتا 133.2 ملیمەتر زیاتر لە ساڵی رابردوو باران باریووە.

لە پارێزگای سلێمانی، ساڵی پار ئەمکاتانە 43.2 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام لەمساڵدا 79.4ملیمەتر باریووە، بەوەش 36.2 ملیمەتر زیاتر باریووە.

لە پارێزگای دهۆک، ساڵی پار ئەمکاتانەدا 10.3 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا 121.4 ملیمەتر باران باریووە. واتا 111.1 ملیمەتر زیاتر باران باریووە.

لە پارێزگای کەرکووک، ساڵی پار تا ئەمکاتە  10.2 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئێستا 60 ملیمەتر باران باریووە و جیاوازییەکە 49.8 ملیمەترە.

لە هەڵەبجە، ساڵی پار 32.6 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 100.6 ملیمەتر باران باریووە، واتا 68 ملیمەتر زیاتر باریووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا