لیژنەیەك بۆ تەقینەوەكەی كۆگای چەك و تەقەمەنی تاسڵوجە پێكهێنرا

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی هێزەكانی یەكەی 70ی پێشمەرگە ئاشكرایكرد، لیژنەیەكیان بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچون بۆ تەقینەوەی ئەو كۆگای چەك و تەقەمەنیەی دوێنێ تەقیەوە پێكهێناوە.

ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەكانی یەكەی 70ی پێشمەرگە بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی لە رۆژی چواری ئەم مانگە، تەقینەوەك لەناو كۆگاكانیان تاسڵوجە ڕوویدا، لەئێستادا لیژنەیەكی بەدواداچوونیان بۆ پێكهێناوە و دواتر ئەنجامی لیژنەكە ئاشكرا دەكەن.

وتیشی، “تائێستا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە، چاوەڕوانی ئەنجامی بەدواداچونی ئەو لیژنەیە دەكەین كە لەكەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێكهێنراوە”.

رۆژی چواری ئەم مانگە، لەنێو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی سەر بە یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لەنزیك تاسڵوجە تەقیەوە و بە هۆیەوە ئاگر لە ناوچەكە كەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا