ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران گەشەسەندن بەخۆیەوە دەبینێت

پۆڵەتیك پرێس

ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشكرای دەكاتن ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان هەرێم و ئێران گەشەسەندنی زۆری بەخۆیەوە دیووە، دەشڵێن، ناكرێت بەهۆی كۆرۆناوە جوڵە بازرگانییەكان بوەستێنرێن.

یاسین رەحیم جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، پاش ئەوەی دۆخی كۆرۆنا گۆڕانكارییەكی بەسەردا هات، بازرگانی هەرێم كۆمەڵێك جوڵەی بەخۆیەوە بینیووە و جوڵەی تێكەوت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێم لەگەڵ هەردوو وڵاتانی ئێران و توركیا كاری بازرگانی دەكات لە ئێستاشدا جوڵەی بەردەوامی هەیەو گەشەسەندنی بەخۆیەوە دیووە، “ناكرێت بەهۆی كۆرۆناوە جوڵە بازرگانییەكان بوەستێنرێت”.

پێشتریش سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندبوو، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران زۆر گەشەی كردووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو گەیشتۆتە ئاستێكی باشتر.

لەماوەی رابردوداو بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێران رووی لەكەمبوونەوە كرد، ئێستاش بەگرتنەبەری چەند رێكارێكی تەندروستی جوڵە بازرگانییەكانی هەردولا دەستیان پێكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا