یەکەم دەستلەکارکێشانەوە لەناو گۆڕان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە و بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكەش دەستەیەكی كاتی پێكدەهێندرێت.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 13ی تشرینی یەكەمی 2021 خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەك بەرزترین ئۆرگانی بزوتنەوەكە دەستیان لەكاركێشایەوە، ئەمەش دوای ئەو شكستە دێت كە گۆڕان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق تووشی هات بەوەی هیچ كاندیدێكی ئەو بزوتنەوەیە بۆ پەرلەمانی عێراق سەرنەكەوت.

دەقی راگەیەندراوی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان

وەك هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەكاربكێشینەوە، هاوكات لە زووترین كاتدا دەستەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكە پێكدەهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا