ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی دوورگەی ماووی گەیشتە 96 کەس

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی سوتانی بەشێک لە دارستانەکان و شاری لاهاینای دوورگەی ماووی سەر بە ویلایەتی هاوای ئەمریکا، 96 کەس گیانیان لەدەستدا و دووەم پڕ کارەساتبارترین رووداوی سروشتییە لەدوای تسۆنامییەکەی ساڵی 1960

رۆژی یەکشەممە، 13ـی ئابی 2023، ژمارەی قوربانیانی ئاگرە بەهێزەکەی دارستانەکانی دوورگەی ماووی گەیشتە 96 کەس. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا خەڵکی لەژێر داروپەردووی سوتماکی خانووەکانیان بەدوای خۆشەویستان و نزیکەکانیاندا وێڵن، کە لە ئەنجامی ئاگرەکەوە بێسەروشوێن بوون.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، رێککەوتی 8ـی ئابی 2023، ئاگر لە بەشێک لە دارستانەکانی دوورگەی ماوی سەر بە ویلایەتی هاوای ئەمریکا کەوتەوە و، بەهۆی بای بەهێزی زریانی ‘دۆرا’ ئاگرەکە بەشێوەیەکی خێرا تەشەنەی سەند و شاری لاهاینای گرتەوە. بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری شارەکە خاپوور بووە. و زیاتر لە 2100 باڵەخانە و خانوو سوتاون و زیانیان پێ گەیشتووە، قەبارەی زیانەکانیش بە 5 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئەمە دووەم گەورەترین رووداوی سروشتیی ویلایەتی هاوایە، کە یەکەمیان لە ساڵی 1960 و تەنها دوای یەک ساڵ لە بە ویلایەت بوونی ‘هاوای’ روویدا و تێیدا 61 کەس گیانیان لەدەست دا.

لەسەر ئاستی ئەمریکاش، ئاگرەکەی دوورگەی ماووی، بە دووەم خوێناویترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە دادەنرێت. پێشتر لە ساڵی 1918، ئاگر لە دارستانەکانی باکووری ویلایەتی مینیسۆتا کەوتەوە و، 453 کەس گیانیان لەدەست دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا