بڕیاری نوێ له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، قەرزی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت.

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، كه‌ ڕۆژی سێشەممە 09-02-2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بە شێوەی نەقدی.

ئاماژە بەوەشدراوه‌، ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)، (2017-2018)، (2018-2019) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت، بە مەرجێك كارنەكاتە سەر موچەی فەرمانبەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا