پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە4ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون چاودێریکردنەکانی چڕکردووەتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ رێگریکردن لە توشبوون و بڵاوبونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێریکردنەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ سەرنەبڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی کوشتارگەی سلێمانی.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ لەهەڵمەتێکدا لیژنەکانی قائیمقامیەت سەردانی مەیدانی ئاژەڵ فرۆشەکانی کرد و سەرجەم ئەو شوێنانەی تێکدەدات، کە ئاژەڵی تیادا سەردەبڕدرێت.