نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لەسەروو 153 هەزار دیناری عێراقییەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە19ی کانونی یەکەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 800 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەراورد بە دوێنی کاتی کردنەوەی بازاڕ، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە، ڕۆژی شەممە16ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق و شاندێکی بانکی فیدڕاڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە دوبەی کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی، لەساڵی 2024دا ئەمریکا دۆلار بەبڕی پێویست دۆلار بۆ عێراق دابین بکات و بەپێی قسەی بەرپرسانی عێراق لە ئەنجامی ئەم پاڵپشتییەی ئەمریکا کە ڕایگەیاند، دۆلار بۆ ساڵی ئایندە لە عێراقدا بە هیچ شێوەیەک لە کۆنترۆڵ دەرناچێت و بە پێچەوانەوە بەهاکەی بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا