پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، هیچ هێزێکی وڵاتەکەی نانێرێت بۆ ئۆکرانیا، چونکە ڕوبەڕوبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکی و روسەکان جەنگی جیهانی هەڵدەگیرسێنێت.
جۆ بایدن بە کەناڵی ئێن بی ئێسی ڕاگەیاند، پێویستە هەر ئێستا هاوڵاتیانی ئەمریکا ئۆکرانیا بەجێبهێڵن.
وتیشی: ئێمە ڕوبەڕوی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نابینەوە، بەڵکو ڕوبەڕوی یەکێک لە گەورەترین سوپاکانی جیهان دەبینەوە، ئەم دۆخە بەتەواوەتی جیاوازە و بە سەعات پەرەسەندنی شێتانە ڕوودەدات.
لەبارەی ناردنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا جۆ بایدن باسی لەوەکرد، “ئەمە تا ئێستا پێشنیاز نەکراوە، بەڵام گەر ڕووبدات جەنگی جیهانی بەتەقەکردنی نێوان ئەمریکی و روسەکان دەستپێدەکات”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر روسیا جەختی لەوەکردووەتەوە کە هەوڵنادات هێرشبکاتە سەر ئۆکرانیا و بڵاوەپێکردنی سەربازەکانی تەنیا بۆ مەشقی سەربازییە.