سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارێکی نوێی دەربارەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارێکی نوێی دەربارەی ئەو پارەیەی وەک رسومات لە ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت و خەرجکردنی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان دەرکرد.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا ئەوە پارەیەی وەک رسومات لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلدا وەردەگیرێت، بۆ چاککردنی ڕێگاوبانەکان خەرجبکرێتەوە.

محەمەد میاحی، پارێزگاری واست ئاماژەی بەوەکرد،” سەرجەم هاوڵاتیان ناڕەزایەتییان لە ڕێگاوبان و پردەکان هەبوو، بۆیە سەرۆک وەزیران بڕیاریدا و ڕایسپاردین ئەو پارەیەی وەک رسومات لە ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ پارێزگاکان”.

ڕوونیکردەوە، وەزارەتی دارایش پابەندە بەو بڕیارە و ناردنی ئەو پارانە بۆ پارێزگاکان، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی شەقام و ڕێگاوبانەکان بەتایبەتی ڕێگاکانی دەرەوەی شارەکان.

جەختیشیکردەوە، ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا