پۆڵەتیك پرێس:
دژی پێنەدان و دواكەوتنی موچەكانیان بۆ نزیكەی هەشت مانگ، بەشێك لە زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی گردبوونەوە و داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەكەن موچەكانیان بۆ خەرجبكرێت.
ئەو زیندانە لە گردبونەوەكەیاندا ئاماژەبەوەدەكەن، نزیكەی هەشت مانگە موچەكانیان راگیراوە، مافەكانیان زەوتكراوە، داوادەكەن موچەكانیان هاوتای زیندانیانی بەغدا دەكەن.
دەشڵێن: چەندینجار سەردانی بەغدایان كردووە بۆ هاوتاكردنی موچەكانیان، لەدواین سەردانیشیاندا كە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایانكردووە، دوای چەندین كۆبونەوە و دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بەڵێنیان وەرگرتووە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی چارەسەر بكەن.