لەماوەی 10 رۆژدا توركیا 250 شوێنی لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا سوپای‌ توركیا 250 شوێنی‌ جیاجیای‌ لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كردووە كە 185 ناوچەیان شوێنی هاوڵاتیانی مەدەنی بوون.

بەگوێرەی ئاماری میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای‌ توركیا 250 شوێنیان بۆردومان كردووە، لەو ناوچانەی كە لەلایەن فرۆكەكانی توركیاوە بە ئامانجگیراون، 185 ناوچەیان شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنین.

هەر بەگوێرەی ئامارەكان، 29 شوێنیان ژێرخانی ئابوری ڕۆژئاوای كوردستان بون‌و 38 بنكەی سەربازیی‌و نەخۆشخانەو خوێندنگەیەك و چەند شوێنێكی تریش كەوتونەتە بەر بۆردومانەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا