ئەمریکا سزای کۆمپانیاکانی پیشەسازی چەک لە تورکیا دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمریکا دووبارە سزای توندی بەسەر تورکیادا سەپاند و تێیدا بەشێوەیەکی سەرەکی کۆمپانیا گەورەکانی پیشەسازی چەکی تورکی کردە ئامانج، بەتایبەت لەدوای ئەوەی ئەنقەرە دەستی بە سیستمی بەرگری موشەکی روسی ئێس-٤٠٠ گەیشت.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگی داوە بە سەپاندنی سزای توند بەسەر تورکیادا، ئەمەش لە چوارچێوەی پەسەندکردنی بودجەی بەریگری بۆ ساڵی داهاتوو و روبەڕوبوونەوەی دوژمنانی ئەمریکا لەڕێی کۆمەڵێک سزاوە کە ناسراوە بە کاتسا.

ئەوەش هاتووە، ئەم سزایە لەدوای پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا بڕیاری لەسەر درا بەتایبەت کە لەم دواییەدا دەستیکرد بە کڕینی سیستمی بەرگری و سەربازی لە روسیا.

لەوبارەیەوە، ئادەم تەها شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمەڵەی پریمێر لە واشنتۆن رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا، ئەنقەرە زیاتر لە مۆسکۆ نزیک دەکاتەوە بەتایبەت لە بواری چەک، بەڵام لە واشنتۆن دووریدەخاتەوە.

ساڵی ٢٠١٧، تورکیا گرێبەستی ئێس-٤٠٠ی لەگەل روسیا واژۆ کرد، ئەوەبوو لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو، بۆ یەکەم جار تورکیا سیستمەکەی تاقیکردەوە و ئەمەش بووەهۆی توڕەکردنی ئەمریکا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا