زیاتر لە 300 هەزار كەس تۆماری دەنگدانیان نوێكردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا دوێنێ چوارشەممە، 310 هەزار و 110 دەنگدەر لە هەرێمی كوردستان تۆماری دەنگدانیان نوێكردووەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 21 ی ئەیلوولی 2023، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: تا دوێنێ چوارشەممە، 20ی ئەیلوولی 2023، 310 هەزار و 110 دەنگدەر لە هەرێمی كوردستان تۆماری دەنگدانیان نوێكردووەتەوە. هەروەها 41 هەزار و 300 هاووڵاتیش كە لەدایكبووی ساڵی 2005ن بۆ جاری یەكەم ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد، لە سنووری پارێزگای هەولێر 128 هەزار و 622 دەنگدەر، لە پارێزگای سلێمانی 124 هەزار و 708 دەنگدەر و لە سنووری پارێزگای دهۆكیش 56 هرزار و 830 دەنگدەر تۆماری دەنگدانیان نوێكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا