پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییەکانی بەردەم پڕۆژەیەک تێک دەدات، کە چەند شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵ بوون.
ئەمڕۆ شەممە21ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” به‌هۆی رێگریكردن له ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سلێمانی تانجه‌رۆ، به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێگرییه‌كانی به‌رده‌م پرۆژه‌كه تێك ده‌دات كه چه‌ند شوێنێكی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ بوون”.
ڕوونیکردەوە، پێشتر خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه چه‌ندین جار ئاگارداركراوه‌نه‌ته‌وه خۆیان رێگرییه‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌كه لاببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت، به‌شێكیان پایه‌ند بوون، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ی پابه‌ندی نه‌بوون، له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه رێگرییه‌كانی پرۆژه‌كه لابران.