بافڵ جەلال تاڵەبانی: نوێکردنەوەی سەرجەم مەکتەب و دامەزراوەکانی ‌حزب، پێویستیی قۆناغەکەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی دووەمین کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بۆردی راگەیاندن لە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، پاشان کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن، سەرەتای قۆناغێکی نوێی کاری رێکخراوەییمانە. نوێکردنەوەی سەرجەم مەکتەب و دامەزراوەکانی ‌حزب، پێویستیی قۆناغەکەیە و دەبێت هەموولایەک بە رۆحێکی یەکێتییانە و بەرپرسیارانە هەنگاو بەرەو نوێگەری بنێن و بەرنامە و پرۆژەکانتان هاوتەریب بێت لەگەڵ هەلومەرجی ئەمڕۆ و گۆڕانکارییەکان.

دەقی پەیامەکە:

 

بەڕێز لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هەڤاڵان و تێکۆشەرانی خەباتی رێکخراوەیی

سەرکەوتنی دووەمین کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی (میتۆدێکی نوێ بۆ رێکخستنێکی سەردەمیانە) لەماوەی سێ رۆژ و گفتوگۆی یەكێتییانە و هەڤاڵانەتان بۆ گەڵاڵەکردنی راسپاردە و پێشنیاری نوێ بۆ خۆڕێکخستنەوەی کاری رێکخراوەییتان لە سەر ئاستی مەکتەب، مەڵبەند، کۆمیتە و ئۆرگانەکان، جێگەی دەستخۆشی و پێزانینمانە.

هەڤاڵانی خۆشەویست..

بەدڵنیاییەوە راسپاردە و پێشنیارەکانتان هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی وردیان بۆ دەکرێت، وەک نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ کاری رێکخراوەییتان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەم هەنگاوەش سەرجەم ئۆرگانەکانمان بە رێگەیەکی مۆدێرن و تەندروست درێژە بە کاری رێکخراوەیی خۆیان دەدەن، زیاتر لە خزمەت هاونیشتمانیان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکاندا دەبن.

بەڕێزان

رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجان و ژنان وەک وزە و دیدگایەکی نوێ، روویەکی گەشتری بە کۆنفرانسەکەتان بەخشی و دڵنیام بە بەشداریی کارای ئەوان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی فراوان و دەوڵەمەندی تێکۆشەرانمان، دەتوانین کارەکانمان لە هەموو ئاستەکاندا بەشێوەیەکی باشتر رێکبخەینەوە و کار و ئەرکەکانمان وەڵامدەرەوەی خواست و پێویستییەکانی ئەمڕۆ بێت.

هەڤاڵانی یەکێتی

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بۆردی راگەیاندن لە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، پاشان کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن، سەرەتای قۆناغێکی نوێی کاری رێکخراوەییمانە. نوێکردنەوەی سەرجەم مەکتەب و دامەزراوەکانی ‌حزب، پێویستیی قۆناغەکەیە و دەبێت هەموولایەک بە رۆحێکی یەکێتییانە و بەرپرسیارانە هەنگاو بەرەو نوێگەری بنێن و بەرنامە و پرۆژەکانتان هاوتەریب بێت لەگەڵ هەلومەرجی ئەمڕۆ و گۆڕانکارییەکان، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.

شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا